لەسەر یاری زۆرانبازی و سینەما قاعیدە هەڕەشە لە جێنشينى سعودیە دەکات
"بن سەلمان مزگەوتی گۆڕیوە بە شانۆ و سینەما. کتێبی ئیمامەکانی گۆڕیوە بە پووچگەرای بێ دینەکان"
K24 - هەولێر
باڵی رێکخراوی ئەلقاعیدە لە یەمەن هەڕەشە لە محەمەد بن سەلمان، جێنشينى ریفۆرمخوازی سعودیە دەکات بەوەی چەند "پڕۆژەیەکی حەرامی" ئەنجام داوە.
بە گوێرەی ئەو راپۆرتەی گروپەکە بڵاویکردووهتەوە: "بن سەلمان مزگەوتی گۆڕیوە بە شانۆ و سینەما. کتێبی ئیمامەکانی گۆڕیوە بە پووچگەرای بێ دینەکان".
هەر لە راپۆرتەکە هێرشکراوەتە سەر ئەنجامدانی یاری زۆرانبازی(WWE) لە شاری جەدەی سعودیە کە بە وتەی ئەو رێکخراوە: "ئامادەبوونی ژن و پیاوی موسوڵمان، بێ بڕوایان تیاییدا خۆیان نمایش کردوە و زۆریان هێمای خاچیان لەسەر بووە ".
قاعیدە دەشڵێت: "گەندەڵکاران شەوانە کۆنسێرتی مۆسیقا و گۆرانی ئەنجام دەدەن لە سعودیە و ئەمەش جێگای قبووڵکردن نیە".
محەمەد بن سەلمان شازادەیەکی جیاوازی سعودییەکانە و تاکو ئیستا چەند گۆڕانکاریيەکەی لە یاسا گشتيیەکانی ئەو وڵاتە ئیسلامیە کردووە کە مۆڵەتی شۆفێری ژنان و کردنەوەی سینەمان.