عه‌لی بانات ئه‌و ملیۆنێره‌ی ته‌واوی سامانه‌كه‌ی به هه‌ژاران به‌خشی كۆچی دوایی كرد
ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بای 600 هه‌زار دۆلار وكاتژمێرهكهی ده‌ستی بای 70 هه‌زار دۆلار بوو.. به ڤیدیۆ ببینه له دواساتی ژیانی چی ده‌ڵێت؟
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی بانات، ملیۆنێر و بازرگانێكی دیار بوو له ناوچه‌ی گرینكری سیدنی ئوسترالیا، له باره‌ی به‌خشینی سامانه‌كه‌ی به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، گوتی: "لێخوڕینی ئۆمۆمبێلێكی فیراری له جۆری سپایده‌ر، به‌هاكه‌ی 600 هه‌زاره دۆلاره، بینینی خه‌نده له‌سه‌ر زاری منداڵێكی ئه‌فریقی زۆر باشتره له هه‌بوون و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێكی له‌و جۆره".
عه‌لی بانات، ژیانێكی شاهانه‌ی به‌سه‌ر بردووه و ته‌واوی سامانه‌كه‌شی له رێگه‌ی كۆمپانیای ئه‌منی و كاره‌بایی كۆكردووه‌ته‌وه، دواتر هه‌موو سه‌روه‌ته‌كه‌ی له پێناو كاری خێرخوازی فرۆشتووه.
به گوێره‌ی وێسایتی "عه‌ره‌بی پۆست" بانات شاهانه ژیاوه، تا سێ ساڵ به‌ر له ئێستا، پزیشكان نه‌خۆشییه‌كه‌یان دیاریكرد و رایانگه‌یاند، شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه و گه‌یشتووه‌ته قۆناخی چواره‌م، به‌و جۆره‌ش چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌مه.
سێ ساڵ كاری خێرخوازی
پزیشكان به باناتیان راگه‌یاند، ته‌نها حه‌وت مانگی ماوه له ژیان، به‌ڵام سێ ساڵی دیكه ژیا، ته‌واوی ئه‌و كاته‌شی تایبه‌ت كرد بۆ كاری خێرخوازی.
عه‌لی ده‌ڵێت: "كاتێك به یه‌كێك ده‌ڵێن هێنده‌ت نه‌ماوه له ژیان و ئاواتت چییه، ره‌نگه بڵێت هه‌بوونی ئۆتۆمبێلێكی فیراری یان لێخوڕینی، ئه‌وه‌ی خوازیاری لێخوڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یه له‌و كاته‌دا، ئامانجێكی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردووه"، له دوای ئه‌و قسانه‌ش راسته‌وخۆ ده‌ستی كردووه به فرۆشتنی كۆمپانیاكانی، بۆ ئه‌وه‌ی له كاری خێرخوازیدا بیبه‌خشێت.
ده‌رفه‌تێك بۆ گۆڕانكاری له ژیان
هه‌رچه‌نده پزیشكان وایاندانابوو ته‌نها حه‌وت مانگی له ژیاندا مابێت، به‌ڵام سێ ساڵ زیاتر ژیا، له‌و كاته‌شدا ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌ل و كاتژمێره گرانبه‌هاكانی فرۆشتووه، ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگی گرانبههاكانیش.
وه‌ك له یه‌كێك له گرته ڤیدیۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، بانات ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێ ئه‌و ژیانه به‌جێبهێڵم به بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكم هه‌بێت".
له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا ژیانی شاهانه‌ی ئه‌و كوڕه نیشان ده‌دات و ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكانی ده‌رده‌خات، دواتریش له‌سه‌ر خواستی خۆی ده‌ستبه‌رداری هه‌مووی بووه و به هه‌ژارانی به‌خشیوه.
له گرته‌یه‌كی دیكه‌ی ڤیدیۆییدا، كه له ژووره‌كه‌ی خۆیدا له ژێر چاودێری پزیشكدا بووه له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه، پێڵاوه گرانبه‌هاكانی خۆی له براندی لویس فۆیتۆن نیشانداوه، له‌گه‌ڵ دهستبهندهكانی كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته 60 هه‌زار دۆلار نیشان ده‌دات.
دواتر بانات رێكخراوێكی خێرخوازی، به‌ناوی "موسڵمانانی سه‌رتاسه‌ری جیهان" دامه‌زراند، له رێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌وه هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به هه‌ژاران كراوه، به‌تایبه‌تیش له وڵاتانی تۆگۆ، غانا و بۆركینافاسۆ.
به‌رده‌وام بن
له دواساتی ژیانیدا كه له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه، باناتی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، داوا له خه‌ڵك ده‌كات له‌سه‌ر كاری خێرخوازی به‌رده‌وام بن و ده‌ڵێت: "وه‌ك ده‌بینن له ژیاندا هه‌موو شتێكمان هه‌بوو، ئۆتۆمبێل، پاره و هه‌موو شتێك، بۆیه هه‌وڵ بده‌ن ئامانجێكتان هه‌بێ، هه‌وڵ بده‌ن پلانێكتان هه‌بێت له پێناویدا كاربكه‌ن".
عه‌لی بانات، له 16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1982 له سدینی ئوسترالیا له‌دایكبووه، دوای سێ ساڵ له تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، له رۆژی 29ی ئایار/ مایۆی 2018 كۆچی دوایی كرد، هه‌رچه‌نده پزیشكان له ساڵی 2015 كاتێك نه‌خۆشیه‌كه‌یان ده‌ستنیشان كرد رایانگه‌یاند، ته‌نها حه‌وت مانگی ماوه له ژیان، به‌ڵام بانات سێ ساڵ زیاتر ژیا.
بانات توانیویه‌تی له رێگه‌ی پرۆژه خێرخوازییه‌كانی، قوتابخانه‌یه‌ك بۆ 600 منداڵی بێباوك درووست بكات، پرۆژه‌ی ئاوی پاكی خواردنه‌وه بۆ چه‌ند گوندێك دابین بكات و مووچه‌ی مانگانه‌ی نزیكه‌ی 600 خێزان دابین بكات.
ا. م