كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

پلەی گەرمی شارەكان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و ھەوردا دەبێت و لە ھەندێك كات و شوێنی جیاواز ئەگەری پروشكە باران ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و  بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان لەنێوان ساماڵ بۆ ھەور دەبێت، لە ھەندێك كات و شوێنی جیاواز بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكان ئەگەری پروشكە باران ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور، لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دھۆك ئەگەری پروشكە باران ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی