کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی چارەنووسی لە ریال مەدرید بڕیاری خۆی بە یاریزانانی یانەکەی گوتووە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی یەکلاکردووەتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی چارەنووسی خۆی لە ریال مەدرید خۆی یەکلاکردووەتەوە و بڕیاری خۆی بە یاریزانانی یانەکەی راگەیاندووە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەیدا رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری داوە ریال مەدرید لەم هاوینە بەجێبهێڵێت و ئەم بڕیارەشی بە هاوڕێکانی لە ریال مەدرید گوتووە و یاریزانەکانی یانەکەشی دەزانن یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە کیێڤ دوایین یاریی کریستیانۆ بوو لەگەڵ مێرێنگی، بەڵام یاریزانانی یانە مەدریدییەکە و بەرپرسانی یانەکە شۆک بوون کاتێک راستەوخۆ دوای یارییەکە کریس رۆیشتنی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ راگەیاند.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بەرامبەر باشترنەکردنی مووچە و گرێبەستەکەی دەیەوێت ریال مەدرید بەجێبهێڵێت، بەڵام بەرپرسانی ریال مەدرید ئامادە نین مووچەکەی کریسی 33 ساڵان زیاد بکەن، ئامادەش نین دەستبەرداری دۆن بن، بەڵکو لە بەرامبەر نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی رێگا بە رۆیشتنی دەدەن، کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کریستیانۆ لە ریال مەدرید ملیارێک یۆرۆیە و ئەمەش ئەستەمە هیچ یانەیەک هەبێت ئەوەندە پارەیە بە دۆن بدات.