به به‌ڵگه‌وه.. نیوه‌ی پرسیاره‌كانی زمانی عه‌ره‌بی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی له باره‌ی كریستیانۆیه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی داگیركرد
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی وێنه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كۆی 50 پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی، نزیكه‌ی نیوه‌ی پرسیاره‌كان له باره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانییه.
تاقیكردنه‌وه‌كه، زمانی عه‌ره‌بی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی بووه، وه‌ك ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه پێشتر دیاریكراوه، رۆژی شه‌ممه 2ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چووه، له سه‌ره‌وه‌ی پرسیارهاكن، په‌ره‌گرافێك له باره‌ی ژیان و ته‌مه‌ن و رۆڵی رۆناڵدۆ نووسراوه و له خواره‌وه‌ش چه‌ند پرسیارێكی جیاواز له باره‌ی پهرهگرافهكه نووسراوه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ئێستا له جیاتی پرسیاره له باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی بكه‌ن، ده‌گوترێت، تاقیكردنه‌وه‌ی رۆناڵدۆ و باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، پێده‌چێت ئه‌و مامۆستایه‌ی پرسیاره‌كانی داناوه، ره‌نگه هانده‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بێت.
سادق حه‌مه‌غه‌ریب، مامۆستای زانكۆ، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژه به‌وه ده‌كات، نووسینی ئه‌و ده‌قه "ستهمیكیشه له هه‌موو ناودارانی كورد كه نرخی ئه‌وه‌یان نه‌بووه دهقیكیان له‌سه‌ر بنووسن".
هاوكات به زوڵمێكیش له هه‌موو مامۆستایانی زمانی عه‌ره‌بی وه‌سفی ده‌كات، روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌قه ئه‌گه‌ر بۆ كوڕه‌كان تا راده‌یه‌ك ئاشنا بێت، به‌ڵام بۆ زۆرێك له قوتابییه كچه‌كان "زۆر نائاشنایه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ره‌گرافی پرسیاره‌كه به هه‌ڵه باسی ژیانی رۆناڵدۆی كردووه و نووسراوه "ته‌مه‌نی 38 ساڵه"، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه له دایكبووی ساڵی 1985ـه، واتا ته‌مه‌نی 33 ساڵه.

ا. م