ماوریسیۆ ساری نزیكترین به‌ربژێره بۆ شوێنگره‌وه‌ی زیدان
پێرێز ناوی ماوریسیۆ ساری له‌سه‌رووی به‌ربژێرانی راهێنه‌رایه‌تی وه‌رزی داهاتووی یانه‌كه‌ی داناوه.
ماوریسیۆ ساری ئێستا دیارترین به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شوێنگره‌وه‌ی زینه‌دین زیدان له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید.
رادیۆی كادێنا كۆپی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ناوی ماوریسیۆ ساری له‌سه‌رووی به‌ربژێرانی راهێنه‌رایه‌تی وه‌رزی داهاتووی یانه‌كه‌ی داناوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه به رێژه‌ی 70% ساری بۆ وه‌رزی داهاتوو شوێنگره‌وه‌ی زیدانه.
دوای رۆیشتنی زیدان چه‌ند راهێنه‌رێك به‌ربژێرن بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید له‌وانه ماوریسیۆ ساری و ماوریسیۆ پۆكێتینۆ و گوتی یاریزانی پێشووی ریال مه‌دریده، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شوێنگره‌وه‌یه‌ك به‌فه‌رمی ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
ماوریسیۆ ساری ته‌مه‌ن 59 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه زۆر نزیك بوو له بردنه‌وه‌ی ناسناوی سێریا ئه‌ی، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی خوله‌كه ناسناوه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی یوڤێنتۆس له‌ده‌ستدا، پاشان له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخرایه‌وه و كارلۆ ئانچیلۆتی شوێنكه‌ی گرته‌وه.