فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى رێبوار تاڵه‌بانى بڵاوكرايه‌وه
شارى كه‌ركووكى به‌جێهێشتووه
K24 – هه‌ولێر:
دادگای لێكۆڵینەوەی كەركووك، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ رێبوار تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت ده‌ركرد.
رێبوار تاڵه‌بانى دواى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه شارى كه‌ركووكى به‌جێهێشتووه.
دادوه‌ر سه‌باح مه‌جيد ئيبراهيم، كه دادوه‌رێكى كورده فه‌رمانى بۆ هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌ركردووه، رێبوار تاڵه‌بانى له هه‌ر شوێنێك بێت ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بكرێت بۆ دادگاييكردن.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، رێبوار تاڵه‌بانى له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ (كوردستان24) ناردووه، رايگه‌ياندووه، "ئەو بڕیارە راستە و ناوەڕۆکەکەی پێچەوانەی یاساییە".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "پارێزەرەکەمان ئامادەبووە و تەمیزی بڕیارەکەمان کردبوو، دەبوو پەلە نەکرایه لەدەرکردنی ئەو فەرمانە تا ئەو کاتەی وەڵامی ئێمە دەدرایەوە بۆ تەمیزەکە".
سەبارەت بەئامادەنەبوونی لەبەردەم دادگا رێبوار تاڵەبانی وتوويه‌تى: "من نەگەڕامەتەوە و کەرکووک و ناتوانم بگەڕێمەوە".
هه‌روه‌ها ئاشكرايكردووه، "دەستەی نەزاهە چەندین دۆسيەیی لەسەرى کردووه‌تەوە، لە گرنگترین ئەوانە سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه، کە سەرۆکی ئەنجوومەن نیيه و دەرماڵەی سەرۆکی ئەنجوومەن وەردەگرێت".