كریستیانۆ له ترسی داعش دوو پاڵه‌وانی زۆرانبازی كردۆته پاسه‌وانی
كریستیانۆ بۆ مۆندیال دوو پاسه‌وانی به‌كرێ گرتووه
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی بڕیاریداوه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش بۆ مۆندیالی رووسیا دوو پاسه‌وانی تایبه‌ت بۆخۆی دابین بكات.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه رۆناڵدۆ بڕیاریداوه نونو ماریكۆس و گۆنزالۆ سالگادۆ بكاته دوو پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی زیانپێگه‌یاندنی ئه‌و یاریزانه‌یان له مۆندیالی رووسیا كرد.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه نونو پێشتر پاڵه‌وانی زۆرانبازی بووه له پۆرتوگال و له فایناڵی چامپیۆنزلیگیش له كیێڤ له‌گه‌ڵ سه‌لگادۆ ده‌ركه‌وتووه.
رۆناڵدۆ جاری چواره‌مه له‌گه‌ڵ پۆرتوگال به‌شداری له مۆندیال ده‌كات و له 2006 توانیان پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ست بێنن.
رێكخراوی تیرورستی داعش، له ماوه‌كانی رابردوو چه‌ندان پۆسته‌ری هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ ترساندنی یاریزانانی به‌شداربووی مۆندیالی 2018 بڵاو كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: ئێمه هاوشانی ئێوه له رووسیا ده‌بین.
.jpg)