به ڤیدیۆ... به‌رازیل پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، بۆ مۆندیالی تاقی كرده‌وه
نێیمار دوای 3 مانگ، به گۆڵێكی ئه‌فسووناوی گه‌ڕایه‌وه

له یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ مۆندیالی 2018، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و كرواتیا له یاریگه‌ی ئانفیڵدی تایبه‌ت به لیڤه‌رپوول به‌یه‌كگه‌یشتن، كه تێیدا سیلیساو به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له گێمی یه‌كه‌م به‌م پێكهاته‌یه یاری كرد:
گۆڵپارێز: ئالیسۆن
به‌رگریكاران: دانیلۆ، تیاگۆ سیلڤا، میراندا و مارسێلۆ
ناوه‌راستكاران: پاوڵینهۆ، كاسێمیرۆ، فێرناندینهۆ
هێرشبه‌ران: ویلیان، خیسۆس و كۆتینهۆ.
له‌و یارییه‌دا، نێیمار دوای 3 مانگ دووركه‌وتنه‌وه له یاریگه‌كان، له گێمی دووه‌م به‌شداری كرد و له خوله‌كی 69 گۆڵێكی ئه‌فسووناوی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 90 رۆبێرتۆ فێرمینیۆ گۆڵی دووه‌می به ئاسیستی كۆتینهۆ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له دژی كرواتیا زیاد كرد.
به گوێره‌ی پێگه‌ی گڵۆبۆی به‌رازیلی، تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ماكاره‌كانی سامبا بۆ مۆندیال پشت به‌م پێكهاته‌یه ده‌به‌ستێت و نێیماریش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی.
به‌رازیل له مۆندیالی 2018ـی رووسیا كه‌وتۆته گرووپی پێنجه‌م و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی (سویسرا، كۆسته‌ریكا و سڕبیا) یاری ده‌كات.