عێراق و ئێران ده‌ستيان به ئاڵوگۆڕى نه‌وتى كه‌ركووك كرد
بڕياريشه پڕۆژه دامه‌زراندنى هێڵێكى نه‌وت گوێزه‌ره‌وه له نێوان كه‌ركووك و ئێران جێبه‌جێ بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ عێراق و ئێران ده‌ستيان به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى تايبه‌ت به ئاڵوگۆڕكردنى نه‌وت كرد.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه له سايتى ره‌سمى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى (شانا) بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، رێككه‌وتنى هه‌ردوو وڵات له باره‌ى له ئه‌ستۆگرتنى تێچوون و ده‌سته‌به‌رى و كرێى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له كێڵگه‌كانى كه‌ركووكه‌وه بۆ پاڵاوتگه‌كانى ئێران به ئه‌ندازه‌ى 30 تا 60 هه‌زار به‌رميل له رۆژێكدا و پێدانه‌وه‌ى ئه‌و نه‌وته له لايه‌ن ئێرانه‌وه بۆ باشوورى عێراق خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن.
وه‌زاره‌ته‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، تانكه‌ره‌كانى نه‌وت ئه‌مڕۆ له كه‌ركووكه‌وه گه‌يشتوونه‌ته پاڵاوتگه‌كانى خۆرئاواى پارێزگاى ئيلام و كێشه لۆجستييهكانى سه‌ر رێگه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه چاره‌سه‌ر كراوون.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، رايگه‌ياند، ده‌ستكراوه به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئێران و بڕياريشه پڕۆژه دامه‌زراندنى هێڵێكى نه‌وت گوێزه‌ره‌وه له نێوان كه‌ركووك و ئێران جێبه‌جێ بكرێت.
عاسم جيهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وت راشيگه‌ياند، ئه‌و هێڵه‌ى داده‌مه‌زرێت له توانايدا ده‌بێت رۆژانه 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت ره‌وانه‌ى ئێران بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، عێراق هه‌مان بڕى نه‌وت له باشوورى وڵاته‌وه له ئێران وه‌رده‌گرێته‌وه و ئێرانيش سوود له‌و نه‌وته وه‌رده‌گرێت بۆ دابينكردنى پێداويستييه‌كانى سنوورى پارێزگاى كرماشان.