فه‌ره‌نسا: پێویسته كورد به یه‌كگرتوویی به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا بكات
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فه‌ره‌نسا: ده‌بێت هێزه كوردستانییه‌كان له به‌غدا به‌یه‌كگرتووی به‌شداری له دانوستانه‌كاندا بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
بڕۆنۆ ئۆبێرت, باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق دووپاتیكرده‌وه، پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌كگرتوویی له به‌غدا دانوستان بكه‌ن و به‌شدارییه‌كی كارایان له پرۆسه‌ی پێكهێنان و حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه هه‌وڵیان داوه به‌شێك له كێشه‌كانی نێوانیان به دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م قسانه‌ی بڕۆنۆ ئۆبێرت دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمى هه‌رێمی كوردستان هاتوون و وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی كورد له به‌غدا، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشی به سه‌ركه‌وتووانه وه‌سفكرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم باسی له میكانیزم و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به یه‌كده‌نگى له به‌غدا به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكه‌ن و ڕۆڵێكی كارایان له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووى عێراقدا هه‌بێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕۆڵ و پاڵپشتییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆنی كرد له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا, كه به‌هۆیه‌وه به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ركران.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
H.B