ناگیلسمان راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی ڕه‌ت كرده‌وه
پێرێز په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و ڕه‌تی كردۆته‌وه شوێنی زیدان بگرێته‌وه
ناگیڵسمان راهێنه‌ری هۆفێنهایم وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید ره‌ت ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه فلۆره‌نتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ناگیڵسمانی 30 ساڵی كردووه و داوای لێكردووه له شوێنی زیدان ببێته راهێنه‌ری داهاتووی ریال مه‌درید، به‌ڵام ناگیڵسمان پێرێزی شۆك كردووه و پێی راگه‌یاندووه له هۆفێنهایم ده‌مێنێته‌وه.
ناگیلسمان له وه‌رزی رابردووی بۆندزلیگا ئه‌نجامێكی باشی بۆ هۆفێنهایم له خانه‌ی سێیه‌م كۆتاییهن به‌و وه‌رزه هێنا و بلیتێكی چامپیۆنزلیگی داهاتووشیان بڕی.
