ناتانیاهۆ بەڵگەی مەترسیدار له دژی ئێران دهباته ئهوروپا
سهرۆكوهزیرانی ئیسرائیل ههوڵهكانی بۆ قایلكردنی ئهوروپییهكان به كشانهوه له رێككهوتننامه ئهتۆمییهكه چڕ دهكاتهوه
K24 - ههولێر:
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە (04/06/2018) بڵاوكرایهوه كه بێنیامین ناتانیاهۆ،سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بە سەردانێکی سێ رۆژی دەگاتە ئەوروپا، زانیارییهكان ئاماژهی ئهوهیدهدهن کە ئیسرائیل بەڵگەی نوێ دژی ئێران دهخاته ڕوو.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی سەنی بریتانی، لەبارەی بەرەو پێشبردنی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، ناتانیاهۆ "بەڵگەی مەترسیدار" نیشانی ئەوروپا و بریتانیا دەدات بۆ ئهوهی رازییان بكات لە رێکكەوتنەکەی ساڵی 2015 لهگهڵ ئێران بكشێنهوه.
رۆژنامە بریتانییەکە ئاشکرای کردووە، یەکێک لەو بەڵگانە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2001 و " دروست کردنی چەک بە یۆرانیۆمی پیتێنراویش دەسەلمێنێت".
شارەزایەکی هەواڵگری ئیسرائیل لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەن، دەربارەی بەڵگەکانی ئیسرائیل لەسەر چەکە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەم جۆرە دوا: "ئەوەی ئێران بە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی گوتووە دەربارەی توانستە ئەتۆمیەکەی بە بەراورد بەوەی ئێمە دەیزانین، مایەی پێکەنینە".
ئێران چەند جارێک ئەوەی دووپاتکردۆتەووە کە هەرگیز هەوڵی درووستکردنی چەکی ئەتۆمی نەداوە و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی ئاشتی بەکاردێنێت، بەڵام ناتانیاهۆ نیازی هەیە شتێکی دیکە بە تێریزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، و ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، نیشانبدات.