بەهەڵە بانگهێشتکرا کەچی بووە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی مێژووی مۆندیال
بەهەڵە بانگهێشتکرا کەچی بووە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی مێژووی مۆندیال
لە مێژووی یارییەکانی مۆندیال کە 88 ساڵە بەردەوامە، کۆمەڵێک چیرۆکی سەیروسەمەرە هەن هەرکاتێک یارییەکانی مۆندیال نزیک دەبنەوە زیاتر دێنەوە بەرباس و بەرگوێ دەکەون، لە گۆشەی (سەیروسەمەرەکانی مۆندیال) بە سەرنجڕاکێشترین و دیاترین ئەو چیرۆکانەتان ئاشنا دەکەین کە لەوانەیە لە یەکەم بیستندا باوەڕ نەکرێن..
بەهەڵە بانگهێشتکرا کەچی بووە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی مێژووی مۆندیال
رافایل مارکێزی بەرگریکاری بەناوبانگی مەکسیکی لەم مۆندیالە لە تەمەنی 39 ساڵی بەشداریی یارییەکانی مۆندیالی 2018 دەکات، دەبێتە یەکەم یاریزانی مەکسیکی پێنجەم مۆندیال یاریی بکات، کەچی ئەو بەرگریکارە مەکسیکییە بۆیەکەمجار کاتێک بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی کرا بەهەڵە نامەی بانگهێشتکردنی بۆ چوو.
رافایل مارکێز کاتێک تەمەنی 18 ساڵان بوو، 5ی فێبرایەری 1997 بۆیەکەمجار بۆ یاریی بەرامبەر ئیکوادۆر لەلایەن میلیتانۆڤیچی راهێنەری سڕبی ئەوکاتی هەڵبژاردەی مەکسیک بەهەڵە بانگهێشتکرا، راهێنەرەکەی مەکسیک بانگهێشتی سیزار مارکێزی یاریزانی ئەوکاتی ئەتلەسی مەکسیکی کردبوو، کەچی بەهەڵە نامەی بانگهێشتکردنەکە بۆ رافایل مارکێزی بەرگریکاری ئەوکاتی هەمان یانە چوو بوو، بەمەش لە ئەنجامی هەڵەیەکی بچووک رافا دەرگای بەختی لەسەر کرایەوە و تاکو ئێستا لە هەڵبژاردەکە بەردەوامە.
رافایل مارکێز لەوەتەی ساڵی 1998وە یاریی بۆ مەکسیک دەکات و تاکو ئێستا 138 یاریی نێودەوڵەتی بە درێسی هەڵبژاردەکەی ئەنجام داوە و لەوەتەی مۆندیالی 2002وە یاریی بۆ هەڵبژاردەکەی دەکات، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی مۆناکۆی فڕەنسی، بارسێلۆنای ئیسپانی، نیویۆرک رێد بۆڵزی ئەمریکی و هێلاس ڤیرۆنای ئیتالی کردووە.