پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له چیای قه‌له‌نده‌ر گیانی له‌ده‌ستدا
دوای 12 كاتژمێر بێسه‌روشوێن بوون ته‌رمی كه‌یهان دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "كه‌یهان سلێمان دۆڵه‌مه‌ڕی"، له چیای قه‌له‌نده‌ر ده‌دۆزرێته‌وه، كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له‌ده‌ستداوه.
عه‌مید عیماد رێكانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاتژمێر 10ی شه‌وی رابردوو، له بێسه‌روشوێن بوونی "كه‌یهان"، له چیای قه‌له‌نده‌ر ئاگاداكراونه‌ته‌وه، دواتریش تیمه‌كانییان له پۆلسی سۆران و به‌رگری شارستانی سۆران، له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی خۆبه‌خش و كه‌سوكاره‌كه‌ی، به‌ره‌و شوێنه‌كه به‌ڕێكه‌وتوون و ته‌رمی ناوبراویان دۆزیوه‌ته‌وه.
رائید هاوار ئه‌رگوشی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران به كوردستان24ی راگه‌یاند، كه‌یهان، ته‌مه‌ن 30 ساڵ، پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك بووه، كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه، 4/6/2018، به ته‌نها له ماڵه‌وه ده‌رچووه و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چووه‌ته چیای قه‌له‌نده‌ر.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران روونیشی كرده‌وه، دوای گه‌ڕان و پشكنینی زۆر له‌لایه‌ن تیمه‌كانییان له پۆلیسی سۆران و به‌رگری شارستانی سۆران له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، گوێبیستی ده‌نگێكی گه‌وره بوونه له چیای قه‌له‌نده‌ر و دواتر تیمه‌كانییان چوونه‌ته چیاكه.
ئه‌رگوشی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌یهانیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له جۆری نیسان پاترۆله و له دامێنی چیاكه رایگرتبوو، دواتریش نزیكه‌ی 3 كاتژمێر زیاتر به پێ له چیاكه گه‌ڕاوه، له‌وێش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك، كه له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌ددام حوسێن دانراونه‌ته‌وه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
كه‌یهان سلێمان دۆڵه‌مه‌ڕی، ته‌مه‌ن 30 ساڵ، خه‌ڵكی گوندی قسنجاری ناحیه‌ی مه‌زنێیه، كه سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سۆره، دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران ده‌كرێت، پۆلیسی سۆرانیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
قه‌زای مێرگه‌سۆر، به دووری 137 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر و له رووی ئیداریشه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره.
ا. م

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)