یه‌كێتی وه‌ڵامی توركیا ده‌داته‌وه
سه‌عدی پیره: یه‌كێتی نایه‌وێت دڵۆپێك خوێن له‌ژێر هه‌ر ناوێك بڕژێت چ هی كورد یانیش تورك یاخۆد هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی دیكه بۆیه پێویسته توركیا به هه‌ڵوێسته‌كه‌یدا بچێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی وته‌كانی مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی به یارمه‌تیدانی په‌كه‌كه تۆمه‌تبار كردبوو، سه‌عدی پیره، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دووپاتیكرده‌وه، "به سه‌رسوڕمانه‌وه له‌سه‌ر زاری مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لێدوانێكمان بیست، كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به یارمه‌تیدانی په‌كه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات".
پیره له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا دووپاتی كرده‌وه، "وه‌ڵامی ئێمه بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی چاویش ئۆغلۆ ئه‌وه‌یه، له دانوستانه‌كانی بیقاع له‌ساڵی 1993 وه و له راگرتنی شه‌ڕی یه‌كلایه‌نه‌ی نێوان كۆماری توركیا و په‌كه‌كه به ناوبژیوانی سه‌رۆكی نه‌مر "مام جه‌لال تاڵه‌بانی"، تا ئه‌مرۆ سیاسه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه به‌نه‌گۆڕی ماوه‌ته‌وه، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو كێشه‌كان به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دووپاتیكرده‌وه، "یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نایه‌وێت دڵۆپێك خوێن "له‌ژێر هه‌رناوێك" بڕژێت، چ هی كورد یانیش تورك یاخۆد هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی دیكه بێت، بۆیه پێداچوونه‌وه‌ی وردتر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركیا گرنگه و زامنی پاراستنی ئاشتییه".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دوای ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاتووه، كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ رایگه‌یاند، باڵێكی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوكاری و پشتگیری پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه ده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له شاری ئه‌نتاڵیا، مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه، وه‌زیرێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێیڕاگه‌یاندووه، باڵێكی ناو یه‌كێتی پشتیوانی په‌كه‌كه ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌گه‌ڵ رای ئه‌و باڵه نین و باجی ئه‌و پشتگیرییه‌یان له په‌كه‌كه ده‌ده‌ن. به‌گوێره‌ی چاویش ئۆغلۆ په‌كه‌كه هه‌ره‌شه له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كات و فه‌رمانی به‌سه‌ره‌وه ده‌كات.
H.B