مێسی دەیەوێت دوای وازهێنانی یەکجارەکی چی بکات؟
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2026 ئەو رۆژەیە کە لیۆنێل مێسی بە یەکجارەکی وازی لە یاریکردن هێنا، بەڵام خاوەنی هەشت خەڵاتی باڵۆن هێشتا بڕیاری نەداوە بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت، لەبەر ئەوەی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا هەیە.
ماڵپەری BBC SPORT بڵاویکردەوە پێشتر لەبارەی دوای کاروانی وەرزشیەکەی پرسیار لە مێسی کراوە ئایا حەز دەکات دوای وازهێنان لە یاریکردن، ببێت بە راهێنەر یا سەرۆک یانە یاخود راوێژکاری سەرۆک یانە، ئەویش بەبێ دوو دڵی دەڵێت دەمەوێت ببم بە سەرۆک یانە.
رەنگە بۆ کەسێکی وەکو مێسی ئاسان نەبێت هەموو رۆژانی سەرەتا هەفتە لەگەڵ یانەکەی وەکو راهێنەر بیر لە زۆر بابەت بکاتەوە، بۆیە ئاسانترین کار بۆ خاوەنی 8 خەڵاتی باڵۆن دۆر خاوەندارێتی کردنی یانەیە، ئەو پیشەیەی کە کەمترین سەر ئێشەی لەگەڵە.
ئامادەکارییەکانی مێسی بۆ ئەم بەشەی ژیانی دەستی پێکردووە و لە هەرێمی کەتەلۆنیا یانەیەکی پلە دووی بە CD Eldense ناوی کڕیوە، لیۆ لە ئێستاوە ئامادەی ئەو پیشەیەیە کە بڕیاریداوە دوای وازهێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ خۆی پێوە سەرقاڵ بکات.
ئەو یانەیە کە مێسی ئێستا خاوەندارێتی دەکات ئێستا بارودۆخی باش نیە و لە کۆی هەشت یاری سەرەتای ئەم وەرزە لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا، لە پلەی 17 دێت، بەڵام هەموو ئامانجی خاوەنی ئەو یانەیە کە مێسیە ئەوەیە کە ئەم وەرزە یانەکە بمێنێتەوە، پاشان وەرزی داهاتوو رکابەری لەسەر گەیشتن بە لالیگا واتە خولی پلە یەکی ئیسپانیا بکەن.