ژیری دەستکرد: ریاڵ مەدرید سودمەندی یەکەمی سزادانی مانچێستەر سیتی دەبێت

مانچێستەر سیتی
مانچێستەر سیتی

بەهۆی ئەو تۆمەتە نایاساییانەی لەسەر یانەی مانچێستەر سیتی سەپێندراون، پێدەچێت ئەو یانەیە رووبەڕووی سزایەکی قورس ببێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ژیری دەستکرد پێشبینی ئەوە دەکات لە ئەگەر سزادانی ستیزن، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا لە هەموو یانەیەک زیاتر سودمەند بێت.

یانە ئاسمانی پۆشەکەی شاری مانچێستەر بەم دواییە لە کۆی ئەو 115 تۆمەتەی ئاراستەکراوی 114 تۆمەتی لەسەر ساخ بووەتەوە، واتە ئەو یانەیە لە 114 بوار ناپاکی کردووە و ئەمەش وایکردووە ئەو یانەیە داهاتوو بکەوێتە مەترسی و 19 یانەکەی دیکەی پرێمەرلیگیش داوای سزایەکی قورس بەسەر ستیزن دەکەن. پێشبینی ئەوەش دەکرێت ئەو یانەیە داببەزێت بۆ چامپیۆن شیپ.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە مان سیتی بەردەوامە لە ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان و هەر بۆیەش یەکە بە یەکە تانە لە بڕیارەکان دەدەن, بەڵام ئەگەر تانەکانی ستیزن شکستیان هێنا ئەو کاتە پێشبینی دەکرێت ئەو یانەیە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک سزای قورس ببێتەوە، لەوانەش بێ بەش کردنیان لە پرێمەرلیگ. لە ئەگەری ئەو سزایەش پێشبینی دەکرێت چەند یاریزانێکی دیاری ئەو یانەیە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیاوە بکەن.

بە گوێرەی ئەو راپۆرتەی سەن بێت هەر یەکە لە ئێرلینگ هالاند و ئێنزۆ فێرناندێز لەسەرووی ئەو لیستەدا دەبن بۆ پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید، لەبەر ئەوەی یانە شاهانەکە ساڵانێکە بە تایبەت خەون بە گواستنەوەی هالاندەوە دەبینێت.

بێجگە لەو دوو یاریزانە چەند یاریزانێکی دیکەش ئامانجی یانەی ریاڵ مەدریدن و ئەو یانەیە بۆسەی بۆ داناون، ئەوانیش بریتین لە گڤاردیۆل و ئەیوب بواعدی و خۆسانۆڤ و فیل فۆدن و هەروەها ماتیۆ کۆڤاسیچ.