ئه‌ردوغان هه‌ره‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر شنگال ده‌كات
سه‌رۆك كۆماری توركیا: هێزه‌كانمان ده‌چنه ناو قه‌زای شنگال و ئه‌وه‌ی پێویست بێت له دژی په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، هێزه‌كانی توركیا ده‌چنه ناو قه‌زای شنگال و ئه‌وه‌ی پێویست بێت له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان له‌میانه‌ی گوتارێكدا له میتینگی پارتەکەیدا لە شاری زۆنگوڵداکی باكووری وڵاته‌كه‌یدا هاتوون، كه له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا رێكخرابوو و جه‌ختی كرده‌وه، "ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی عه‌فرین كوژراون، گه‌یشتۆته 4 هه‌زار و 497 كه‌س، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی توركیا 446 تیرۆریستیان له باكووری عێراق و 443ێ دیكه‌ش له ناوخۆی توركیا كوشتووه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه.
ئه‌ردوغان گوتیشی، "دوای عه‌فرین له‌شوێنه‌كانی دیكه‌ش توركیا ده‌ستی به هه‌نگاوی پێویست كردووه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مرۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوتاری هه‌فتانه‌یدا دووپاتیكرده‌وه، من له‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی توركیا له خاكی عێراق تێده‌گه‌م و، له‌شكه‌ركێشییه‌كانی توركیای بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌سفكرد و داواشی له توركیا كرد، رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره هه‌ره‌شه‌ی هیرشكردنه سه‌ر قه‌ندیل ده‌كه‌ن و، دوێنێش هه‌ریه‌ك له به‌كر بۆزداغ، وته‌بێژی سه‌رۆك حكوومه‌تی توركیا و سوله‌یمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته جه‌ختیان كرده‌وه، به‌منزیكانه هێرشی سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له چیای قه‌ندیل ده‌كه‌ن و ناوچه‌كه ده‌كه‌نه پێگه‌یه‌كی ئارام بۆ توركیا.
به‌ر له‌چه‌ند رۆژێكیش ئه‌ردوغان له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر قه‌ندیل به‌ئاشكرا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌ناو خاكی عێراق و سووریا پێشڕه‌وی بكه‌ین، پرسیار به‌هیچ لایه‌نێك له‌و دوو وڵاته ناكه‌ین.
H.B