چوار راهێنه‌ر پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدیان ره‌ت كردۆته‌وه
ریال مه‌درید به ناچاری بۆ شوێنگره‌وه‌ی زیدان هانا بۆ یاریزانێكی پێشووی خۆی ده‌بات
فێرناندۆ هیێرۆی ئیسپانی و یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید به‌ربژێره بۆ شوێنگره‌وه‌ی زینه‌دین زیدان.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه هیێرۆ سه‌ركرده‌ی پێشووی مێره‌نگی له ئێستادا به‌ربژێرێكی به‌هێزه بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه سه‌رجه‌م ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی كه به‌ربژێربوون بۆ راهێنه‌رایه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌یان ره‌تكردۆته‌وه له وانه یواخیم لۆف و ئالێگری و یۆرگن كڵوپ و نایگڵسمان.
ئاس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه تاكه راهێنه‌ر كه زۆر ئاره‌زوو بكاته راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید بكات ماوریسیۆ پۆچێتینۆی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ئێستای تۆتێنهام هۆتسپێرزه، به‌ڵام ئيداره‌ى يانه له‌نده‌نييه‌كه رێگرى له رۆیشتنی ئه‌و راهێنه‌ره ئارجێنتیناییه ده‌كات.
رۆژنامه مه‌دریدیه‌كه نووسیویه‌تی ریال مه‌درید زه‌حمه‌تیه‌كی زۆری بینیوه له ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌ری نوێ و ناچاره یه‌كێك له یاریزانه‌كانی پێشووی بكاته راهێنه‌ر له‌وانه فێرناندۆ هیێرۆیه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی زیدان دووباره بكاته‌وه.
