حکومەتی بڕازیل لەبەر مۆندیال خشتەی دەوام دەگۆڕێت
لەبەر مۆندیال کاتی دەوامکردن لە بڕازیل دەگۆڕدرێت
لەبەر مۆندیال حکومەتی بڕازیل بڕیاری داوە کاتی دەوامی حکومی لە وڵاتەکەی بگۆڕێت، بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بتوانێت سەیری یارییەکانی مۆندیالی 2018 بکات.
حکومەتی بڕازیل بڕیاری داوە ئەو رۆژانەی هەڵبژاردەی بڕازیل بەیانیان یاریی هەیە، کاتی دەوام لە کاتژمێر 02:00ی دوای نیوەڕۆ بە کاتی بڕازیل دەستپێبکات، ئەو رۆژانەشی سێلیساو ئێواران یاریی هەیە، دەوام کاتژمێر 01:00ی دوای نیوەڕۆ بە کاتی بڕازیل کۆتایی بێت، کە مۆندیالی 2018 لە رووسیا بەڕێوە دەچێت و جیاوازییەکی زۆر لە نێوان کاتی رووسیا و بڕازیل هەیە.
سێلیساو یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر سویسڕا رۆژی 17ی ئەم مانگە کاتژمێر 03:00ی دوای نیوەڕۆ بە کاتی بڕازیل ئەنجام دەدات، یاریی سێیەمیشی رۆژی 27ی ئەم مانگە لە هەمان کاتژمێر بەرامبەر سڕبیا ئەنجام دەدات، بەمەش لەو دوو رۆژە فەرمانبەرانی بڕازیلی کاتژمێر 01:00 دوامیان تەواو دەبێت، نێیمار و هاوڕێکانیشی رۆژی 22ی ئەم مانگە بەرامبەر کۆستاریکا دووەم یاریی خۆیان کاتژمێر 09:00ی بەیانی بە کاتی بڕازیل ئەنجام دەدەن، واتە ئەو رۆژە فەرمانبەران بەیانییەکەی لە ماڵەوە دەبن و کاتژمێر 02:00ی دوای نیوەڕۆ دەچنە دەوام
