بەڤیدیۆ.. پێشبینی خۆزێ مۆرینهۆ بۆ ئەو هەڵبژاردانەی دەگەنە قۆناخی 16ی مۆندیالی رووسیا
مۆرینهۆ پێیوایە رووسیا دەتوانێت بگاتە قۆناخی 16ی مۆندیال
خۆزێ مۆرینهۆ پێشبینی خۆی بۆ قۆناخی 16ی مۆندیال ئاشکرا دەکات و پێیوایە رووسیای میوانداری مۆندیالەکە دەتوانێت قۆناخی کۆمەڵەکان ببڕێت و پێشبینی دەکات پۆرتوگاڵ بگاتە قۆناخی داهاتوو.
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە کۆمەڵەی یەکەم پێشبینی دەکات ئۆرۆگوای و رووسیا بگەنە قۆناخی دووەم، خۆزێ پێیوایە یاریی نێوان میسر و رووسیا یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ دەستنیشانکردنی بلیتی دووەمی کۆمەڵەکە.
لە کۆمەڵەی دووەم سپێشەڵ وەن پێشبینی دەکات ئیسپانیا بە پلەی یەکەم و پۆرتوگاڵی هەڵبژاردەی نیشتیمانەکەی بە پلەی دووەم سەربکەوێت، لە کۆمەڵەی سێیەم خۆزێ پێشبینی دەکات ئوستڕالیا لەسەر ئەستۆی پیڕۆ و دانیماڕک بلیتی دووەم بەدەست بهێنێت و هاوشانی فڕەنسا قۆناخی کۆمەڵەکان تێبپەڕێنێت.
مۆرینهۆ رای وایە لە کۆمەڵەی چوارەم نایجیریا هاوشانی ئارجێنتینا دەگاتە قۆناخی 16، لە کۆمەڵەی پێنجەمیش بڕازیل و سویسڕا دەگەنە هەمان قۆناخ، هەرچەندە خۆزێ حەز دەکات نیمانیا ماتیچی یاریزانی یانەکەی لە سڕبیا بگاتە قۆناخی داهاتوو.
لە کۆمەڵەی شەشەم راهێنەرەکەی مان یونایتد کە بۆ ئەم مۆندیالە گرێبەستێکی لەگەڵ کەناڵی (RT)ی رووسی واژووکردووە، پێشبینی دەکات ئەڵمانیا و مەکسیک بگەنە قۆناخی داهاتوو، بۆ کۆمەڵەی حەوتەمیش پێیوایە ئینگلاند بە پلەی یەکەم و بەلجیکا بە پلەی دووەم دەگەنە قۆناخی دووەم.
بۆ کۆمەڵەی هەشتەم مۆرینهۆ پێیوایە سەنیگال بە پلەی یەکەم سەردەکەوێت و پۆڵەندا دووەم دەبێت، پێشبینی دەکات کۆلۆمبیا و ژاپۆن لەم قۆناخەوە ماڵئاوایی لە مۆندیال بکەن.