پارتی و یه‌كێتی: بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بڕیارێكی ئینفیعالییه و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه
پارتی و یه‌كیتی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه: لە جیاتی ڕێزگرتن له قوربانیدانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعش په‌رله‌مانی عێراق به بڕیارێكى ئینفیعالیى مافی دەنگدانی لێ سەندووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، ئه‌و دوو حزبه به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: "وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌یان له یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا، پارتى و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تیان له هه‌رێمى كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه. هاوكات بڕیارى په‌رله‌مانى عێراقیان به بڕیارێكی ''ئینفیعالی'' ناو بردووه، چونكه مافی دەنگدانی له پێشمه‌رگه سەندووەتەوە".
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا ئامژه‌ی پێكراوه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق و لێكه‌وته‌كانى دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان تاووتوو كرا و، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا كرده‌وه".
هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌پێى ده‌ستوور هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مافى ده‌نگدانى هه‌یه و ناتوانرێ ئه‌و مافه‌ى لێ زه‌وت بكرێت و پێویسته ڕێز له‌و مافه ده‌ستوورییه بگیرێت.
هه‌وره‌ها جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "كۆبوونه‌وه دووپاتى كرده‌وه، لە جیاتی ڕێزگرتن له ڕۆڵى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعش و پێ‌زانین بۆ ئەو هەموو قوربانى و قارەمانییەتییە زۆره‌ی نواندوویانه، کەچی به بڕیارێكى ئینفیعالیى په‌رله‌مانى عێراق، مافی دەنگدانی لێ سەندراوەتەوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ش كراوه، "كۆبوونه‌كه دۆخى ناوخۆى كوردستان و چه‌ند پرس و بابه‌تێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به دۆخى عێراق و ناوچه‌كه تاووتوو كرد".
H.B