شاره‌زايه‌كى ئيسرائيل: جه‌مال عه‌بدولناسر خه‌جاڵه‌تى كوشتى
سه‌رهه‌ڵدانى "تيرۆر" و "توندڕه‌وى" به هۆى شكستى عهلمانييهتى عهرهبييهوه بوو
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زاى ئيسرائيلى (موردخانى قيدار)، ده‌ڵێت: هۆكارى مردنى (جه‌مال عه‌بدولناسر) ئه‌و "خهجاڵهتييه" بوو كه تووشى هات. ده‌شڵێت: "هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى تيرۆر و توندڕه‌ويش، كه ئێستا جيهان گيرۆده‌ى بووه، بۆ شكستى ئاڵاههڵگرانى نه‌ته‌وايه‌تى عه‌ره‌ب و عهلمانييهتى عه‌ره‌بى ده‌گه‌ڕێته‌وه".
(موردخانى) له ساڵيادى "شكستى عه‌ره‌ب" له شه‌ڕى (1967) دا، وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسيويه‌تى: "دواى (51) ساڵ له شكستى عه‌ره‌ب، له ئێستادا ميسر و ئه‌رده‌ن، كه دراوسێى ئيسرائيلن، رێككه‌وتنى ئاشتيان له‌گه‌ڵ ئيسرائيل هه‌يه. ژماره‌يه‌ك وڵاتى ديكه‌ش له پشت په‌رده‌وه په‌يوه‌ندى باشيان له‌گه‌ڵ ئيسرائيلدا هه‌يه".
سه‌باره‌ت به (جه‌مال عه‌بدولناسر) سه‌رۆكى ئه‌و كاته‌ى ميسر، (موردخانى) نووسيويه‌تى: "دواى ئه‌وه‌ى ئيسرائيل، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانى ميسر، ئه‌رده‌ن و سوورياى له‌ناو بردن، (جه‌مال عه‌بدولناسر) و (شا حوسێن)ى پادشاى ئه‌رده‌ن له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا بهيهكيان وتبوو، "با وا بڵاوى بكه‌ينه‌وه، كه هێزى ئاسمانى ئه‌مريكا فڕۆكه‌كانى تێكشكاندووه"، به‌ڵام هه‌واڵگرى ئيسرائيل توانى بووى ئه‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه تۆمار بكات و دواتر له رێى راديۆى (ده‌نگى ئيسرائيل)ه‌وه بڵاويكرده‌وه و بووه شوورهييهكى گه‌وره بۆ (عه‌بدولناسر) و (شا حوسێن).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و تۆماره ده‌نگييه، عه‌بدولناسر تووشى خهجاڵهتييهكى زۆر بوو، بۆيه ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه، به‌ڵام رژێمى ده‌سه‌ڵات خه‌ڵكى هێنايه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى پاشگه‌ز ببێته‌وه. ئه‌ويش له بڕياره‌كه‌ى پاشگه‌ز بوويه‌وه، به پاساوى "وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خواستى جه‌ماوه‌ر". (3) ساڵ دواتر به هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه مرد. هۆكاره‌كه‌شى ئه‌و شكسته بوو، تووشى هات و ئه‌و ده‌نگه بوو، راديۆى ئيسرائيل بڵاويكرده‌وه".
ئه‌و شاره‌زا ئيسرائيلييه باسيش له‌وه ده‌كات، ئه‌و "تيرۆر" و "توندڕهوييه"ى ئێستا جيهان به ده‌ستييه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌رهه‌م و ئه‌نجامى ئه‌و شكستهيه، عه‌ره‌ب له (1967) تووشى بوون.
له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "شه‌ڕى (1967) و پاشه‌كشێى نه‌ته‌وايه‌تى عه‌ره‌بى، سه‌ريكێشا بۆ ده‌ركه‌وتنى ئايدۆلۆجياى نوێ. وايكرد زۆرێك سۆراغى هۆكارى شكسته‌كه بكه‌ن. بانگخوازان و پێشه‌وا ئاينييه‌كان بڕوايان وابوو، بانگه‌شه‌كارانى نه‌ته‌وايه‌تى عه‌ره‌بى له ميسر و حزبى به‌عس له سووريا، دژى بيروباوه‌ڕى ئاينين. ئه‌و روانگهيهش له لايه‌ن (كۆمه‌ڵه‌ى ئيخوان موسليمين)ه‌وه كارى له‌سه‌ر كرا. ئه‌و كاتيش (ئيخوان) به هه‌موو هێزى كارى ده‌كرد بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ميسر و سووريادا.
(موردخانى) له كۆتايى بابهتهكهيدا، ئه‌وه‌شى نووسيوه، له ئه‌نجامى ئه‌و كێشمه‌كێشه ئيسلامى سياسى، وه‌ك به‌ديلى ئايدۆلۆجيا عه‌لمانييه‌كان به درێژايى (50) ساڵى رابردوو، رووى له هه‌ڵكشانه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ شكستى (1967). هه‌ر بۆيه ده‌كرێت بڵێين، ئه‌و "تيرۆر" و "توندڕهوييه"ى ئه‌مڕۆ جيهان به ده‌ستييه‌وه ده‌ناڵێنێت وه‌ڵامێكى دره‌نگ وه‌خت و ئه‌نجامێكى راسته‌وخۆى ئه‌و شهڕهيه".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر