پۆلیسی سۆران: گه‌نجێك به چه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
باوكی گه‌نجه‌كه هۆكاری رووداوه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24 - سۆران:
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، به‌ناوی (سیروان ئیسماعیل خدر)، دانیشتووی گوندی نزاری ناحیه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به قه‌زای سۆران، به چه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
رائید هاوار ئه‌رگوشی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كێك به برینداری گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران و له‌وێ به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند، لە لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا، باوكی گه‌نجه‌كه رایگه‌یاندووه، کوڕەکەی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەبووە و هەر لەبەر ئەم کێشەیەش په‌نای بردووه‌ته به‌ر خۆکوشتن.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیس راشیگه‌یاند، تەرمی گه‌نجه‌كه رەوانەی پزیشکی دادی کراوه، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە ده‌ستیپێكردووه.
ا. م