پلەی گەرمی دادەبەزێت
باری كەشوھەوای كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵەھەور. لە ھەولێرە بەرزترین پلەی گەرمی 40 و لە سلێمانی 37 و لە دھۆك 38 و كەركووك 42 پلە دەبێت.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی ئاسمان وەك ئەمڕۆ ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت و پلەی گەرمی لە شارەكانی كوردستان دادەبەزێت بە جۆرێك لە ھەولێر بەرزترین پلە 39 دەبێت.
