له كه‌ركووك ده‌ست به هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كرێت
لێژنه‌ی دادوه‌ری ئه‌ركی فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌لاوێركردن و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دیاری ده‌كات و رێگه به هیچ لایه‌نێكیش نادرێت ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری لیژنه‌كه‌دا بكات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، به‌گویره‌ی رێنماییه‌كانی دادگا، سبه‌ی نووسینگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له شاری كه‌ركووك راده‌ستی لێژنه‌ی دادوه‌ری ده‌كرێت و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌ركی فه‌رمانبه‌ران دیاریده‌كات بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سوومه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه، "سبه‌ی كاره‌كانی نووسینگه‌ی كۆمسیۆن له شاری كه‌ركووك راده‌ستی لێژنه‌ی دادوه‌ری ده‌كرێت"، گوتیشی، "ئه‌و لیژنه‌یه كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێنماییانه ده‌كات كه له لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری نووسینگه‌ی گشتی له به‌غداوه پێی ده‌گات، به‌مه‌به‌ستی هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردنی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، هه‌روه‌ها دیاریكردنی ئه‌ركی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ده‌نگه‌كان هه‌ژمار ده‌كه‌نه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت، ئاشكرایكرد، "له داهاتوویه‌كی نزیكدا ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ناو و ناسنامه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه به‌فه‌رمی بڵاوده‌كرێنه‌وه، كه ئه‌و ئه‌ركه‌یان پێ سپێردراوه، به‌تایبه‌ت له كه‌ركووك، كه له‌ڕووی فره‌پێكهاته‌یی و سیاسییه‌وه، ئه‌و شاره به یه‌كێك له هه‌ستیارترین پارێزگاكانی عێراق داده‌نرێت"، هه‌ورها گوتیشی، "كاره‌كانی لێژنه‌ی دادوه‌ری به‌گوێره‌ی یاسا و رێنمایی ئه‌نجام ده‌درێن و رێگه‌ش به هیچ لایه‌نێك نادرێت ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ئه‌و لێژنه‌یه‌دا بكات، چونكه ئه‌و لێژنه‌یه بۆ مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌و كاره ده‌كات".
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه له 12ی مانگی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی زۆری به‌شێك له لایه‌نه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا و ده‌گوترێت، ساخته‌كاری زۆر له‌و پرۆسه‌یه‌دا كراوه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنیكی نائاساییدا ده‌نگ له‌سه‌ر گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان بدات و، ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش له‌سه‌رانسه‌ری عێراق به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه و، ئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه، جگه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، كه زۆربه‌یان ده‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوون كه له شه‌ڕی داعش گه‌وره‌ترین رۆڵیان هه‌بووه و، لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش له‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ته‌وه نیگه‌رانن، چونكه وه‌ك خۆیان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، له‌لایه‌ك هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له ده‌نگدانی تایبه‌ت نه‌بووه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت مافی ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، كه گه‌وره‌ترین قوربانی له شه‌ڕی تیرۆر داوه.
H.B