به‌رپرسێكى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له تاراوگه ده‌ستى له‌كار كێشايه‌وه
له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستانيش رووبه‌ڕووى شكستێكى گه‌وره ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسى رايه‌ڵه‌كانى سويد، فه‌رهاد عه‌لى، ده‌ستى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كێشايه‌وه و رايگه‌ياند، "بزووتنه‌وه‌كه نه‌يتوانى فۆرمێكى نوێ بهێنێته ژيانى سياسييه‌وه و له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستانيش رووبه‌ڕووى شكستێكى گه‌وره ده‌بێته‌وه".
له نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌يدا، كه تايبه‌ت بۆ (كوردستان24)ى ناردووه، ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان له تاراوگه، نووسيويه‌تى: "ئه‌وه‌ى من گوزه‌راندم له ماوه‌ى نۆ ساڵى رابردوودا، ئه‌زموونێكى باش بوو به پراكتيكى له‌وه تێگه‌يشتم كه تازه‌بوونه‌وه‌كان به ته‌نيا دووباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌مان كاره‌ساتى سه‌رده‌مى ناسه‌قامگيرى سياسه‌تى كوردييه كه ناتوانرێت تێى په‌ڕێندرێت".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌يتوانى قه‌ناعه‌ت به من بكات، كه رێكخراوێكى جياوازه، نه به شێوه و نه به ناوه‌ڕۆك، به‌ڵكو زۆر له پاش هه‌ندێ حزبى كوردستانيشه‌وه‌يه. بێگومان ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه له منداڵدانى رێكخراوێكى ئاڵۆزى وه‌ك يه‌كێتى هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، كه جۆره‌ها ئايديا و بۆچوون له‌خۆده‌گرێت، به درێژايى مێژووه‌كه‌ى هه‌ر له جيابوونه‌وه و كه‌رت بووندا بووه. پێم وابوو كه درووستبوونى گۆڕان سه‌ره‌تايه‌كه بۆ رێكخراوێكى تازه‌ى مه‌ده‌نى، كه به ديلى كارى سياسى بێت له كوردستانى باشووردا و بتوانێت له ململانێى شاخ خۆى داماڵێت، به‌ڵام نه‌ك نه‌يتوانى بگره زۆر تۆختر پياده‌ى ده‌كات".
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا نووسيويه‌تى: "كارى سياسى گۆڕان به شێوه‌يه‌كى ته‌نازولى به‌ره‌و خوار داده‌به‌زێت و به شێوه‌يه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق پشتڕاستكردنه‌وه‌ى بۆچوونى من و زۆرێك له هه‌وادارانى بزووتنه‌وه‌كه‌ش بوو".
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى گۆڕان هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئێمه كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات كارمان بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه كردووه، نه‌مان توانيوه ئه‌و به‌ربه‌ست و شێوه‌ى كاركردنه ته‌قليدييه تێپه‌ڕێنين كه له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردييه‌وه هاورده‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌وروپى خاوه‌ن سيستمى ديموكراتى دا ده‌ژين و كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى رێكخراوه‌يى پێشكه‌وتوو، كه ده‌كرا وه‌ك قوتابخانه‌يه‌كى ئه‌كاديمى سياسى سوودمان لێ وه‌ربگرتايه، به‌ڵام نه‌ك نه‌مان توانى به‌ڵكو زۆر به ئاستێكى نزمى ناڕێكخراوه‌يى ناته‌ندرووستى پڕ ململانێ كه بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ى سياسه‌تى ناوخۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه له ناوه‌وه‌ى وڵات و لێره‌ش ره‌نگده‌داته‌وه".
ئه‌وه‌شى نووسيوه: "ره‌وه‌ندى كوردى له‌وه تێگه‌يشتووه، كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه ناتوانێت كۆكه‌ره‌وه‌ى ده‌نگ و ره‌نگى بێت، به‌ڵكو تا راده‌يه‌ك ره‌وه‌ندى كورديشى له كاره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان دابڕيوه".
له كۆتايى نامه‌كه‌شيدا نووسيويه‌تى: "ناتوانم درێژه به كارى رێكخراوه‌يى له ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه بده‌م، چونكه ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت دووره له كارى رێكخراوه‌يى و هه‌موو ديسپلينێكى حيزبييه‌وه.. دڵنيام، كه له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا باجى گه‌وره ده‌دات و ناتوانێت خۆى رابگرێت ئه‌ويش له ئه‌نجامى شێوه‌ى كاركردنييه‌تى، كه نه‌يتوانى فۆرمێكى جياوازى هه‌بێت".
ئ.ڕ