سەیروسەمەرەکانی مۆندیال.. لەبەر دوکانەکەی رەتیکردەوە بەشداریی مۆندیال بکات

دوکانەکەی پێ لە مۆندیال گرنگتر بوو

لە مێژووی یارییەکانی مۆندیال کە 88 ساڵە بەردەوامە، کۆمەڵێک چیرۆکی سەیروسەمەرە هەن هەرکاتێک یارییەکانی مۆندیال نزیک دەبنەوە زیاتر دێنەوە بەرباس و بەرگوێ دەکەون، لە گۆشەی (سەیروسەمەرەکانی مۆندیال) بە سەرنجڕاکێشترین و دیاترین ئەو چیرۆکانەتان ئاشنا دەکەین کە لەوانەیە لە یەکەم بیستندا باوەڕ نەکرێن..

 

لەبەر دوکانەکەی بەشداریکردنی لە مۆندیال رەتکردەوە

مۆندیال خەونی هەموو یاریزانێکی تۆپی پێیە، یاریزانان قوربانی زۆر دەدەن لەپێناوی ئەوەی جارێک بەشداریی مۆندیال بکەن، هەندێک یاریزان بۆ ئەوەی بتوانن بەشداریی یارییەکانی مۆندیال بکەن و لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەکانیانەوە بانهێشت بکرێن هەندێکجار یانەکانیشیان دەگۆڕن، کەچی 40 ساڵ لەمەوبەر یاریزانێکی هۆڵەندی لەبەر دوکانەکەی ئامادە نەبووە بەشداریی مۆندیال بکات.

دیک نانینگای یاریزانی یانەی رۆدا یای سی هۆڵەندی سەرەڕای ئەوەی بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی مۆندیالی 1978 بانگهێشتکرا، کەچی ئەو یاریزانە هۆڵەندییە کە لە هەمان کاتدا گوڵفرۆشیش بوو، رەتیکردەوە بەشداریی مۆندیال بکات، چونکە رۆژی دایک لە هۆڵەندا دەکەوتە ناو مۆندیال، نانینگاش پێیوابوو بەبۆنەی رۆژی دایکەوە کڕیارێکی زۆری دەبێت و گەمژەیە لەبەر مۆندیال پیشەکەی وەلاوە بنێت.

یاریزانە هۆڵەندییەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی مۆندیال لە ئامستەردام مایەوە و خەریکی گوڵفرۆشتن بوو، هەڵبژاردەی هۆڵەنداش گەیشتە یاریی کۆتایی و لەوێ بە ئەنجامی 3-1 بە ئارجێنتینا دۆڕا و پلەی دووەمی بەدەستهێنا.