پاشەڕۆی کیم لە دەستێکی ئەمیندایە
كیم ههموو پێداویستییهكی لهگهڵ خۆی بردووته سینگاپووره
K24 - ههولێر:
لەسەروبەندی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە وڵاتی سینگاپوورە. دەزگا ئەمنییەکانی کۆریای باکوور هەموو رێکارەکانیان گرتۆتە بەر بۆ پاراستنی کیم، تەنانەت تهوالێتی سەفەرییان بۆ هێناوە تاکو "پاشەڕۆکەی دەست کەسانی نەیار نەکەوێت".
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی چوسۆن ئیلبۆی کۆریی: " سەرۆک هەموو خواردن و پێدوایستی خۆی و تەوالێتی دەستیی بردووە تاکو دەستی ئەوانەی پێنەگات کە لەزێرابەکان بە دوای پاشەڕۆی سەرۆک دەگەڕێن".
کیم لیمۆزینی گوولەنەبڕ و پاسەوانی پیادە و 20 جۆر ئۆتۆمبێلی جیاواز پاسەوانیان دەکرد لە دوورگەی سانتۆسای سینگاپوورە کە هەردوو سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ(12/06/2018) تیایدا کۆبوونەوە.
لە ساتی گەیشتنیان بەیەک لە هۆتێل کاپێلا، هەردوو سەرۆک دەستی یەکیان گووشی و بەدەم یەکەوە پێکەنین، پاشان خۆیان و وەرگێڕهکانیان بەرەو کتێبخانەی هۆتێلەکە رۆشتن و کۆبوونەوەکەیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لە دوای کۆبوونەوەکە، کیم گووتویەتی: " کۆبوونەوەکە هەوڵێکی باش بووه بۆ بەدیهێنانی ئاشتی"، و ترەمپیش پێی وابووە "ئەوان خەریکی درووستکردنی پەیوەندیەکی بەهێزن"."
لەدوای کۆبوونەوەی ترەمپ و کیم، لە بەرچاوی کامێرای رۆژنامەنووسان، یاداشتێکیان واژۆکرد بۆ زیاتر بە فەرمیکردنی رێکەوتنەکەیان و پرۆسەکەش بەبێ کێشەی ئەمنی بەڕێوە چوو و پاشەڕۆی سەرۆکیش لە دەستێکی ئەمیندایە.