له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قه‌ندیل ناكۆكی كه‌وته نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره
سوپاسالاری ئێران: "تاران هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هیچ وڵاتێك ناكات كه سه‌روه‌ری وڵاتێكی دیكه پێشێل بكات"
K24- هه‌ولێر:
هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌كانی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌چیای قه‌نیل دژیه‌ك و ناكۆكن و، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتی هێزه‌كانی ئێران لێدوانێكی وه‌زیری به‌رگری توركیا به‌درۆ ده‌خاته‌وه، گوایا له كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا دژ به په‌كه‌كه له چیای قه‌ندیل، ئێران هاوكاری توركیا ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی له‌سه‌ر زاری ئه‌بو فه‌زڵ شكارجی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتی هێزه‌كانی ئێران بڵاویكرده‌وه، "لێدوانه‌كانی به‌رپرسه باڵاكه‌ی توركیا ورد و درووست نین و له‌ڕاستییه‌وه دوورن"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ناو و پۆستی ئه‌و به‌رپرسه توركه بكات كه مه‌به‌ستی "وه‌زیری به‌رگری" ئه‌و وڵاته بوو.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئێران گوتی: "تاران هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هیچ وڵاتێك ناكات كه سه‌روه‌ری وڵاتێكی دیكه پێشێل بكات".
شكارجی ئه‌نقه‌ره‌ی به‌وه‌ش تۆمه‌تباركرد، كه به له‌شكه‌ركێشی بۆ ناو خاكی عێراق، به‌بێ پرسكردن به حكوومه‌تی فیددراڵ له به‌غدا، توركیا سه‌روه‌ری خاكی عێراق پێشێل ده‌كات و بوونی هێزه‌كانی توركیاش له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به ناڕه‌وا و نایاسایی وه‌سفكرد.
ئه‌م لێدوانه‌ی شكارجی دوای ئه‌وه هاتووه، نوره‌دین جانیكلی، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاندبوو، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر سوپای توركیا له‌دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له چیای قه‌ندیل، به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئێران ئه‌نجام ده‌درێت.
H.B