محەمەد بن سەلمان و ئەحمەد شەرع دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

شازادی جێنشینی سعوودیە و سەرۆککۆماری سووریا، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

سێشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین و سەرۆکوەزیرانی سعوودیە، لە شاری ریاز، پێشوازیی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کرد.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ریاز و دیمەشق و میکانیزمەکانی پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا کران.

هاوکات هەردوولا، پێداچوونەوەیان بۆ دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.