مەسرور بارزانی: بیرۆکەی داهێنەرانەی گەنجانمان گەورەترین دەستکەوتە بۆ ئێمە
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بیرکردنەوەی بەردەوامی گەنجانمان لە داهێنان و بەشداربوونیان لە پێشخستنی كۆمەڵگەی خۆیان گەورەترین دەستكەوتە بۆ ئێمە.
سێشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسویەتی: ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیا HITEX 2026مان كردەوە و چاومان بەو پێشكەوتنانە کەوت كە لە لایەن گەنجان و كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوە لە پێشانگەكەدا خراونەتە روو.
سەرۆکوەزیران رایگەیاند: بیرکردنەوەی بەردەوامی گەنجانمان لە داهێنان و بەشداربوونیان لە پێشخستنی كۆمەڵگەی خۆیان گەورەترین دەستكەوتە بۆ ئێمە.
ئاماژەی بەوە کرد، گەورەترین سەرمایە لە هەرێمی كوردستان، سەرچاوەی ژێر زەوی نییە، بەڵكوو خودی مرۆڤە.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیا HITEX 2026مان كردەوە و چاومان بەو پێشكەوتنانە کەوت كە لە لایەن گەنجان و كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوە لە پێشانگەكەدا خراونەتە ڕوو. بیرکردنەوەی بەردەوامی گەنجانمان لە داهێنان و بەشداربوونیان لە پێشخستنی كۆمەڵگەی خۆیان گەورەترین دەستكەوتە بۆ ئێمە، چونكە گەورەترین سەرمایە لە هەرێمی كوردستان، سەرچاوەی ژێر زەوی نییە، بەڵكوو خودی مرۆڤە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 6, 2026