توركیا هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر قه‌ندیل چڕ ده‌كاته‌وه
له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا چه‌ند بنكه و كۆگایه‌كی په‌كه‌كه‌یان كرده ئامانج
K24- هه‌ولێر:
سوپای توركیا رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان چه‌ندین بنكه و باره‌گای گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌یان له چیای قه‌ندیل له‌ناوبردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری توركیا رایگه‌یاند، "شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان چه‌ندین پێگه و كۆگای په‌كه‌كه‌یان له ناوچه‌ی قه‌ندیل كردۆته ئامانج" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ندیل له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌كه‌نه‌وه و له دوا لێدوانیشدا له‌مباره‌یه‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی چیای قه‌ندیل به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌دا ده‌ڕووخێنێت.
له‌كاتێكدا زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دارانی تورك و هه‌رێمی و جیهانی، ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ناوده‌به‌ن كه بڕیاره له 24ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچن و، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجامیش بدرێت، ئه‌وا به‌هۆی سه‌ختی ناوچه‌كه له‌ڕووی جوگرافی و نه‌بوونی رێگای ئۆتۆمۆبیل سه‌ركه‌وتوو نابێت و هه‌مان سناریۆی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڤێتنام له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا دووباره ده‌بێته‌وه.
H.B