رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك - هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
شاندێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له‌ناحیه‌ی له‌پردێ له‌باره‌ی کردنەوەی رێگه‌ی کەرکووک - هەولێر کۆبوونەوە
K24- هه‌ولێر:
فەرماندەیەکی پێشمەرگە بە كوردستان24ی راگەیاند؛ فەرمانی کردنەوەی ڕێگەی نێوان کەرکووک - هەولێر گەیشتۆتە هێزەكانی عێراق، بەڵام ئەوان ئامادەکارییەکانیان تەواو نەبووە و چاوەڕێ دەکرێت له کاتێکی زۆر نزیکدا ڕێگەکە بکرێتەوە.
ئه‌و فەرماندەیه‌ی پێشمەرگە گوتیشی "ئەوەی هێزه عێراقییه‌كان هۆكاری نەکردنەوەی ڕێگه‌کە بوون و ئەوان ئامادەکاریان تەواو بووە بۆ کردنەوەی ئه‌و رێگه‌یه".
بەگوێره‌ی زانیارییەکانی کوردستان 24، ئەمڕۆ شاندێکی هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە لە پردێ لەبارەی کردنەوەی رێگه‌ی کەرکووک - هەولێر کۆبوونەتەوە.
هەر ئه‌و زانیاریانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، لەلایەن نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە فەرمانی کردنەوەی رێگای کەرکوک -هەولێر گه‌یشتۆته پۆلیسی فیدراڵی و بڕیارە له ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا ئامادەکاریەکان تەواو بکەن و ڕێگەکە بکەنەوە.
دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی پردێ زیانی زۆر به پردی سه‌ر رێگه‌كه گه‌یشت و تائێستا رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر - كه‌ركووك له‌و ناوچه‌یه به داخراوی ماوه‌ته‌وه.
H.B