بە ڤیدیۆ.. سەگێک پێشبینی بۆ ئەنجامی یارییەکانی مۆندیالی 2018 دەکات
ئه‌مجاره‌یان پێشبینی بردنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
سەگێک پێشبینی ئەنجامی یارییەکانی مۆندیال دەکات، سەگی R2D2 هاوشێوەی چەندان ئاژەڵی دیکە پێشبینی ئەنجامی یارییەکانی مۆندیال دەکات.
ئەم سەگە پێشبینی یارییه‌كه‌ی نێوان فڕه‌نسا و ئوسترالیا پێشبینی سه‌ركه‌وتنی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نسای كرد بوو، پێشبینییه‌كه‌شی راست ده‌رچوو، ئه‌مجاره‌شیان له یارییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا و مێكسیكۆ، پێشبینی سه‌ركه‌وتنی مانشافته‌كان ده‌كات.
شێوازی پێشبینیکردنی ئەم سەگە لە ئاژەڵەکانی دیکە جیاوازترە، پارچە پەنیرێک و پارچە گۆشتێکی بۆ دادەنێن و لە تەنیش پەنیرەکە ئاڵای هەڵبژاردەیەک و لە تەنیشت گۆشتەکەش ئاڵای هەڵبژاردەکەی دیکە دادەنێن، دوو جار پەنیر و گوشتی بۆ دادەنێن، ئەگەر سەگەکە دوو جار پەنیرەکەی خوارد ئەوا ئەو هەڵبژاردەیە دەباتەوە کە ئاڵاکەی لە تەنیشت پەنیرەکەیە، ئەگەر جارێک پەنیرەکەی خوارد و جارێکیش گۆشتەکەی خوارد ئەوا مانای وایە هەردوو هەڵبژاردەکە یەکسان دەبن.