سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی میحوه‌ری پردێ ده‌كات

به‌ وێنه‌.. پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژندا، سەردانی بەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری پردێ دەكات.

رۆژی شەممە (16ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018)، لە دووەمین رۆژی جەژنی رەمەزان، سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژن سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری پردێ كرد.

لەو سەردانەدا، سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی تاك به‌ تاكی پێشمەرگە قارەمانەكان و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد.

سه‌رۆك بارزانی دەستخۆشی و سوپاسی پێشمه‌رگه‌كانی كرد بۆ ئەرك و ماندووبوونیان لە پاراستنی گەلی كوردستان و خاك و كەرامەتی نیشتمان.

فۆتۆ: فه‌رهاد ئه‌حمه‌د

 

ا. م