"پارتی و یه‌كێتی به شاندێكی هاوبه‌ش ده‌چنه به‌غدا"
پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی لقی سێی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوای جه‌ژن شاندێكی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی ده‌چنه به‌غدا.
د. محەمەد خورشید بەرپرسی لقی كەركووكی پارتی رايگه‌یاند، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، دوای جه‌ژن پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به یه‌ك شاندی هاوبه‌ش ده‌چنه‌وه به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
بەرپرسی لقی كەركووكی پارتی راشيگه‌یاند، دوای جه‌ژن بڕیاره پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كۆببێته‌وه.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو، له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق، لیسته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌ستییان به گفتوگۆ كردووه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێ و كوتله‌ی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مان، بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێ، ئه‌و كابینه‌ی ئێستاش دوای 30ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ، ده‌بێته حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر.
ا. م