یه‌كێتی پۆستی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی پڕده‌كاته‌وه
پۆستی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی به ته‌حسین نامق جێگره‌كه‌ی پڕكرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پۆستی به‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی پڕده‌كاته‌وه، كه‌به‌هۆی كۆچی دوایی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ئه‌و پۆسته واڵا ببوو.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتیدا هاتووه، له‌سه‌ر یاداشتی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، ده‌سته‌ی كارگێڕی بڕیاریدا، به دانانی ته‌حسین نامیق، جێگری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له جێگه‌ی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی وه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی.
عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی یه‌كێك بوو له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و یاوه‌رێكی به‌رده‌وامی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی ئه‌و حزبه بووه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ پۆستی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ڕێوه بردووه. له‌ڕۆژی 14/6/2018 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
H.B
