بايز تاڵه‌بانى كۆچى دواييكرد

وه‌زيرى پێشووى دارايى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زيرى پێشووى دارايى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بايز تاڵه‌بانى، ئه‌مڕۆ كۆچى دواييكرد.

له‌و باره‌يه‌وه‌ راگه‌ياندنى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ كردووه‌.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌: بەداخ ‌و كەسەرێكی زۆرەوە، شێخ بایز تاڵەبانی تێكۆشەری دێرین‌ و وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌ و لێپرسراوی دەزگای چاودێری دارایی یەكێتی، بە یەكجارەكی ماڵئاوایی لێكردین.

 هه‌روه‌ها هاتووه‌: شێخ بایز تاڵەبانی تێكۆشەرێكی دێرین‌ و كەسێكی بە ئەزموون‌ و شارەزای بواری ئیداری ‌و دارایی بوو. لە ژیانیدا خزمەتی زۆری بە كوردستان كردووە و پیاوێكی سەرڕاست‌ و خۆشەویستی ناو خەڵك بووە.