وێڕای گرژییه‌كان ئه‌ردوغان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌گوازێته‌وه ئه‌وروپا
ئه‌ردوغان: یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان له وڵاتێكی ئه‌وروپی ساز ده‌كه‌ین و هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا نیازی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئه‌وروپا راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و وڵاته بكات كه بڕیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به قۆناغێكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕن.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی" هاتوون و دووپاتیكرده‌وه: "په‌نا به‌خودا له یه‌كه‌م رۆژی مانگی داهاتوودا، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان له هۆڵێكی وه‌زشی داخراو له وڵاتێكی ئه‌وروپی ساز ده‌كه‌ین و، هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه هه‌ڵمه‌تی سیاسی توركیا له ئه‌وروپا بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له ساڵی رابردوو، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپا، كاتێك كه هه‌ریه‌ك له هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا رێگه‌یان به سیاسه‌تمه‌دارانی توركیا نه‌دا، بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم له‌ناو خاكی وڵاته‌كانیان بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردوغان رایگه‌یاند، له 24ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه ده‌چن، سیباستیان كۆرته‌ز، راوێژكاری نه‌مساوی دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان هه‌رگیز رێگه ناده‌ن ئه‌ردوغان په‌نابه‌رانی توركیا له ئه‌وروپا هه‌راسان بكات.
له‌كاتێكدا هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی گروپی وڵاتانی "جی 7" له كه‌نه‌دا جه‌ختی كرده‌وه، رێگه به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی توركیا له‌ناو خاكی وڵاه‌كه‌یان ناده‌ن.
H.B