گفتۆگۆى په‌رله‌مان له باره‌ى پرۆژه ياساى چاكسازى بۆ كاتێكى ناديار دواخرا
تا ئێستا ناكۆكی نێوان فراكسیۆنه‌كان و موزایه‌ده‌ی سیاسی رێگره له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه
K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام پرسى گفتوگۆكردن له باره‌ى پڕۆژه ياساى چاكسازى له به‌رنامه‌ى كارى دانيشتنه‌كه‌ى په‌رله‌ماندا نييه.
وا چاوه‌ڕوانده‌كرا، له يه‌كه‌م دانيشتنى خولى نوێى دانيشتنه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى په‌رله‌ماندا ئه‌و پرۆژه ياسايه‌ى دواى په‌سندكردنى له لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان گێڕايه‌وه بۆ هۆڵى په‌رله‌مان تاوتوێ بكرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام له كارنامه‌ى دانيشتنى سبه‌ى په‌رله‌ماندا ئاماژه‌ى پێ نه‌كراوه.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانیش رايگه‌ياند، ئه‌وگۆڕانكاریانه‌ی له پرۆژه یاساكه‌دا كراوه، ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگی بێت له‌نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕانیش به‌بێ ناوهێنانی هیچ لایه‌نێك رايگه‌ياند، پرۆژه یاساكه كراوه‌ته قوربانی موزایه‌ده‌ی سیاسی نێوان لايه‌نه‌كان.
پرۆژه یاسای چاكسازی له 24 مادده پێكهاتووه و به‌په‌سندكردنی مانگانه‌ی نزیكه‌ی 100 ملیار دینار بۆ خه‌زینه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌توانرێت به‌و بڕه پاره‌یه حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی به سیسته‌می پاشكه‌وتی موچه بهێنێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خۆیان ده‌ڵێن تا ئێستا ناكۆكی نێوان فراكسیۆنه‌كان و موزایه‌ده‌ی سیاسی رێگره له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه.
تا ئێستا په‌رله‌مان هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كى له باره‌ى هۆكارى تاوتوێ نه‌كردنى پرۆژه ياساكه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و هيچ زانيارييه‌كيش له باره‌ى واده‌ى تاوتوێكردنى ئه‌و پرۆژه ياسايه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.