"شەڕی خەندەقەكان دەنگی ھەدەپەی دابەزاند"
دەنگەكانی ھەدەپە لە باكووری كوردستان كەمیكردووە
K24 - ھەولێر
بەپێی داتاكان لە ھەڵبژاردنەكانی توركیا، رێژەی دەنگەكانی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە شارەكانی باكووری كوردستان بە بەراورد بە ھەڵبژاردنەكانی رابردوو كەمیكردووە.
بە بەراورد بە ھەڵبژاردنی پێشووی توركیا، لە شاری شرناخ دەنگەكانی ھەدەپە بە رێژەی لە 13% كەمیكردووە. ھەروەھا لە جۆلەمێرگ بە رێژەی لە 12% و لە مێردین بە 8% و لە ئیدر بە رێژەی 7% و لە بەدلیس و مووش و ئامەد و سێرت 6% و لە وان 5% دەنگەكانی ھەدەپە كەمیكردووە.
ھەر بەپێی داتاكان، لە شاری باتمان و ئاگری ھەدەپە بە رێژەی لە 4% دەنگەكانی كەمكردووە. لە دێرسیم و چەولیگ و قەرس ھەدەپە بە رێژەی 3% دەنگەكانی لەدەستداوە.
ھەرچەندە ھەدەپە لە شارە گەورەكانی باكووری كوردستان دەنگەكانی كەمكردووە، بەڵام لە ھەندێك شار و شارۆچكەی دیكەی وەك سێواس و مەلەتی و رحا و چەند شار و شارۆچكەیەكی دیكە دەنگەكانی بە رێژەی 1% زیادیكردووە.
رۆژی 24/6/2018، ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا بەڕێوەچوو، پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) بەربەستی 10% تێپەڕاند و 67 پەرلەمانتاری بۆ پەرلەمانی داھاتوو مسۆگەر كردووە.
ھ.م