نه‌تانیاهو له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانه‌وه‌ خۆپیشانده‌ران هانده‌دات

"ئازایەتی ئێوە لە خۆپیشاندەرانی ئێراندا دەبینم"

K24 - هه‌ولێر:

بێنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێک ئاراستەی هەڵبژاردەی ئێران و خۆپیشاندەرانی تاران دەکات، تیایدا هێرشدەکاتە سەر سیاسەتی ئێران لە ناوچەکەدا.

- دەتوانی وێنای بکەیت راگرتنی رۆناڵدۆ لە تۆمارکردنی گۆڵ چەند سەختە؟

- من کاتی خۆی یاری تۆپی پێم دەکرد.

 - با من پێتان بڵێم، ئەوە زۆر ئەستەمە.

- بەڵام هەڵبژاردەی ئێران ئەوەیان کرد کە زۆر ئەستەمە.

- من بە خەڵکی ئێران دەڵێم: ئێوە بوێریتان نیشاندا لەنێو یاریگا، ئەمڕۆش لە شەقامەکانی ئێران هەمان بوێریتان نیشاندا.

- ئێران کێشەگەلێکی هەن، پیسی ژینگە، کەمی ئاو و بەفیرۆدانی ملیارەها دراو بۆ کاری تیرۆر.

- دەتوانی وێنای بکەیت کە چی روودەدات ئەگەر حکوومەتی ئێران، لە جیاتی بە فیرۆدانی پارە لە سووریا، یەمەن و جەنگە بێ سوودەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو پارەیە لە کێشەکانی خەرج بکات؟

- چارەسەری هەموو ئەم کێشانە، خەڵکی ئێرانن.

- بۆیە من، دوای ئەردهەژێنەکە، یارمەتی پزیشکیم پێشکەش بە خەڵکی ئێران کرد.

- هەر بۆیەش من گروپێکی تێلیگرامم بە زمانی فارسی بۆ جووتیارەکانی ئێران لە بارەی پاراستنی ئاو کردەوە.

- من هەرگیز ناوەستم لە هاندانی خەڵکی ئێران بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی.

- هیوادرم رۆژێک هەڵبژاردەی ئێران لە ئێرانێکی ئازادا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئیسرائیل یاری بکات.

- لەو رۆژەدا، ئێمە هەموومان براوە دەبین.