پۆلیسی ھەولێر تاوانبارێكی دەستگیركرد

رووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی پۆلیس لە شاری ھەولێر تاوانبارێكیان دەستگیركرد، كە پێشتر دوو فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "تاوانبارێك کە دوو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە رووبەڕووبونەوەیەك لەگەڵ پۆلیس دەستگیرکرا".

رائیدی پۆلیس شاخەوان سەعید ساڵح، ئەفسەری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان رایگەیاندووە: "تاوانبارێك بەناوی (م.ص.م)، تەمەن 30 ساڵ، کە لایەن دادگاوە دوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچووە بەپێی مادە (413)، لەیاسای سزادان، شەوی رابردوو دوای رووبەڕووبونەیەك توانیمان ناوبرا دەستگیربکەین".

لە لایەكی دیكە و ھەر لەسنووری پارێزگای ھەولێر، پۆلیسی شاوێس چەند کەسێكی دەستگیركرد، کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان بە مادەی ھۆشبەر كردووە.

لەوبارەوە رائیدی پۆلیس هێمن رەشید گەردی، ئەفسەی بنکەی پۆلیسی شاوێس ئاشكرای كرد: "لە چەند شەوی رابردوو گەڕان و پشنکنێکی ووردمان بۆ سنووری بنکەکەمان ئەنجامدا و توانیمان چەندین کەس دەستگیربکەین، کە کڕین و فرۆشتنیان بە مادەی بێهۆشکەر كردووە. دوای دەستگیرکردنیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەکران".

ھ.م

ئەو كەسانەی لە سنووری شاوێس لەسەر مامەڵەكردن بە مادەی ھۆشبەر دەستگیركراون
ئەو كەسانەی لە سنووری شاوێس لەسەر مامەڵەكردن بە مادەی ھۆشبەر دەستگیركراون
چەك و كەلوپەلی تاوانبارەكە لە لەلایەن پۆلیس دەستی بەسەردا گیراوە
چەك و كەلوپەلی تاوانبارەكە لە لەلایەن پۆلیس دەستی بەسەردا گیراوە
مەفرەزەكانی پۆلیس لەكاتی گەڕان و پشكنین
مەفرەزەكانی پۆلیس لەكاتی گەڕان و پشكنین