چاوشئۆغڵۆ: دواى منبج روودهكهينه ناوچه‌كانى ديكه‌ى باكوورى سووريا
دواى ته‌واوبوونى كاره‌كانمان له منبج و كشانه‌وه‌ى يه‌په‌گه له ناوچه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، دواى منبج به گوێره‌ى رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، روودهكهينه ناوچه‌كانى ديكه‌ى باكوورى سووريا.
ئه‌مه‌ريكا و توركيا له (4ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك بۆ كۆتايهێنان به ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردييه‌كانى هه‌سه‌ده و په‌يه‌ده له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى باسى له جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه كرد.
چاوشئۆغڵۆ گوتى: "دواى ته‌واوبوونى كاره‌كانمان له منبج و كشانه‌وه‌ى يه‌په‌گه له ناوچه‌كه، به‌ره‌و ناوچه‌كانى ديكه‌ى باكوورى سووريا ده‌ڕۆين".
ئ.ر