چاوشئۆغڵۆ: يه‌كێتى و گۆڕان دژى سه‌رۆك بارزانى هاوكارى په‌كه‌كه‌يان كردووه
په‌كه‌كه بووه‌ته بڕيارده‌رى يه‌كێتى
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، دواى ريفراندۆم يه‌كێتى و گۆڕان دژى سه‌رۆك بارزانى هاوكارى په‌كه‌كه‌يان كردووه و په‌كه‌كه بووه‌ته بڕيارده‌رى يه‌كێتى.
ئه‌مڕۆ له ميانى چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيى، چاوشئۆغڵۆ ئاشكراشيكرد، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكى يه‌كێتى ئه‌نجاميداوه، ئه‌و به‌رپرسه پێى گوتووه: پەکەکە بووەتە دەسەڵاتدار لەناو یەکێتی و لەناو حزبەکەیان بڕیار دەردەکات.