لایەنە عێراقییەكان بۆ پێكھێنانی حكوومەت روو لە كوردستان دەكەن
گفتوگۆ بۆ پێكھێنانی حكوومەتی عێراق لە ھەولێر دەست پێدەكات
K24 - ھەولێر
بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە براوەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ پێكھێنانی حكوومەتی داھاتووی عێراق، چەند شاندێكی لایەنە عێراقییەكان دەگەنە ھەولێر.
ئێواره‌ی دوێنێ شاندێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه ده‌كات، گه‌یشته هه‌ولێر و له لایه‌ن ئه‌ندامێكی شاندی دانووستانكاری پارتی بۆ به‌غدا پێشوازی لێكرا و له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا بۆ كوردستان24، ئه‌سه‌دی رایگه‌یاند، له گفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، هیچ مه‌رجێكیان بۆ لایه‌نه كوردییه‌كان نییه.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی گوتی: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان براوه بوون، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بكه‌ین، كه هاوپه‌یمانی فه‌تح پێشنیازی كردووه".
گوتیشی: "هاتووین قسه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه حكوومییه بكه‌ین، كه ده‌بێت هه‌مووانی له‌سه‌ر رازی بكه‌ین، كه حكوومه‌تی داهاتوو پێكده‌هێنن. په‌یامی ئێمه بۆ لایه‌نه كوردستانییه‌كان له باره‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقه‌وه ئه‌وه‌یه، كه ئێمه هه‌مووان رۆڵه‌ی یه‌ك وڵاتین، عێراق به ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت، بۆیه ده‌بێت په‌له له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بكه‌ین، به‌ناونیشانی خزمه‌تكردنی ته‌واوی عێراقییه‌كان".
سەرۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح بۆ ھەولێر، ئەوەشی خستەڕوو: "ره‌نگه جیاوازی له نێوانماندا هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به گوێره‌ی ده‌ستوور، كه ده‌بێت ده‌ستوور دادوه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان. ده‌بێت حكوومه‌تی داهاتوو له سه‌ر بنه‌ما نیشتمانییه‌كان پێكبهێندرێت و ئێمه پێشوازی له ته‌واوی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین و جیاكاری له نێوانیاندا ناكه‌ین و هیچ هێڵی سوورمان بۆ لایه‌نه براوه‌كان نییه، مه‌رجمان نییه و مه‌رجیش قبوڵ ناكه‌ین".
لە لایەكی دیكە شەوی رابردوو شاندێكی دەوڵەتی یاسا، بۆ ھەمان مەبەست گەیشتووەتە ھەولێر و بڕیارە لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان دەست بە گفتوگۆ بكەن.
ھ.م