"یڵدرم كەسێك لە خۆكوشتن پەشیمان دەكاتەوە"
سەرۆك وەزیرانی توركیا لەگەڵ خۆی دەیباتە ئاھەنگ
K24 - ھەولێر
ھاووڵاتییەك لە ئیستانبوڵ ھەوڵی خۆكوشتن دەدات و سەرۆك وەزیرانی توركیا رێگری لێدەكات و لە بڕیاری خۆكوشتن پەشیمانی دەكاتەوە.
ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، كه‌سێك به ناوی ت. ت. هه‌وڵیدا به خۆفڕێدان لە یەكێك لە پردەكانی ئیستانبوڵ، خۆی بكوژێت، بەڵام بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، له‌و كاته‌دا كه ده‌یه‌وێت به‌ره‌و به‌ری ئه‌وروپای ئیستانبوڵ تێبپه‌ڕێت ئه‌و دیمه‌نه ده‌بینێت و كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی راده‌گرێت و ده‌چێته لای ئه‌و هاووڵاتییه و پاسەوانەكانی یڵدرم رێگری لێدەكەن، پاشان یڵدرم دەچێتە لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی قسەی لەگەڵ دەكات و لە بڕیاری خۆكوشتن پەشیمانی دەكاتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە، دواتر یڵدرم ئەو كەسە لەگەڵ خۆی ده‌باته ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچی وه‌زیری كولتوور و گه‌شتیاری توركیا، نومان كورتوڵموش.
ئەنادۆڵ باسی لەوەشكردووە، ئەو كەسە ته‌مه‌ن 40 ساڵە دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ دروست دەبێت له‌گه‌ڵ خوشك و براكانی تووشی خەمۆکی و بێزاری ده‌بێت و هه‌وڵده‌دات خۆی بكوژێت.
ئەمە لەكاتێكدایە ساڵی پاریش لەسەر ھەمان پرد، رووداوێكی ھاوشێوە روویدا و بەشێك لە میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، كە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كەسێك پەشیمان كردەوە كە خۆی لە پردەكە فڕێبداتە خوارەوە، زۆرێك لە پەیج و ئەكاونتەكانی لە سۆشیال میدیا ئەو رووداوەوەیان بە سیناریۆ وەسفكرد.
ھ.م



