شه‌ش لايه‌نه ناڕازييه‌كه داواى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگى سه‌رجه‌م سندووقى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن
پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکان و شەرعییەتدان دەبێت بە پرۆسەی ساختەکاریی
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به سه‌رپه‌رشتى ژماره‌يه‌ك دادوه‌ر بڕياريدا ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان سنووردار بكات و چه‌ند وێستگه‌يه‌ك به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه شه‌ش لايه‌نه ناڕازييه‌كه له ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، راگه‌يه‌ندراوێكى هاوبه‌شيان بڵاوكرده‌وه.
لايه‌نه ناڕازييه‌كان پێكهاتوون له (بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆدیموکراسی، حزبی شیوعی کوردستان، بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان).
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: "ئێمە بە بەڵگەی بنەبڕ و بەپێی رێکارە یاساییە کارپێکراوەکان، تانە و سکاڵامان لەسەر ئەو ئەنجامە ساختانە دا و کۆی پرۆسەکەمان رەت کردەوە، دەرئەنجامی فشار و هەوڵەکانیشمان، یاسای جیاکردنەوە و هەژمارکردنەوەی دەستیی سەرجەم دەنگەکان دەرچوو، پاشان لە لایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییشەوە پەسەند کرا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "سەرەڕای دەرچوونی یاسای ژماردنەوەی دەستیی سەرجەم دەنگەکان و پەسەندکردنی لە لایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، بەڵام ئەنجومەنی کۆمیسیارانی پێکهاتوو لە دادوەران پابەندی جێبەجێکردنی یاساکە نەبوون و بڕیاریان دا تەنیا ژمارەیەک سندوقی کەم هەژمار بکرێنەوە".
شه‌ش لايه‌نه‌كه تێبينييه‌كى ديكه‌يان له‌سه‌ر كارى كۆميسيۆن هه‌يه و رايانگه‌ياندووه، "لە سەرجەم قۆناغەکانی پرۆسەکەدا تانە و سکاڵا و راپۆرتی زۆرمان پێشکەش بە دەستە دادوەرییەکە و دامودەزگا پەیوەندییدارەکان کردووە، بەڵام تا ئەم ساتەوەختەش وەڵامی هیچ سکاڵا و تانەیەکمان نەدراوەتەوە".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ره‌خنه‌يان له كۆميسيۆن گرتووه و نووسيويانه: "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان هاوکار نەبووە لە پێدانی زانیاریی سەبارەت بە چۆنێتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، هەروەها بەپێی رێکارەکانی کۆمیسیۆن و پەیڕەوی ژمارە (13)ی ساڵی (2018)، بوار نەدراوە بە چاودێرییکردنی وردی پرۆسەکە لە لایەن نوێنەری قەوارە سیاسییەکانەوە و تەنیا رێگا بە یەک بریکار دەدرێت کە لە دوورەوە چاودێریی پرۆسەکە بکات، کە لە یەک کاتدا سەدان کارمەند سەرقاڵی پرۆسەی هەژمارکردنەوەکە دەبن".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌و شه‌ش لايه‌نه ناڕازييه، داوايان كردووه، "کۆمیسیۆن یاساکە وەکو خۆی و بەبێ هیچ لادانێک جێبەجێ بکات و سەرجەم سندوقەکان هەژمارکردنەوەی دەستییان بۆ بکرێت".
هه‌روه‌ها داواشيان كردووه، "پێویستە کۆمیسیۆن رێگا بدات بریکارانی لایەنە سیاسییەکان لە نزیکەوە چاودێریی وردی سندوقەکان بکەن و ژمارەی ئەو بریکارانەش زیاتر بکرێت، هەروەها بەراوردکاریی نێوان پەنجەمۆر و باڕکۆدی فۆرمی دەنگدانەکان بکرێت".
له دوايين خاڵى داواكارييه‌كانيان، شه‌ش لايه‌نه‌كه ده‌ڵێن: "پێویستە کۆمیسیۆن و دەستە دادوەرییەکە وەڵامی سکاڵا و تانە یاساییەکانی ئەم لایەنانە بدەنەوە".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌شدا، ئاماژه‌يان به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر كۆميسيۆن وه‌ڵامى ئه‌و داواكاريانه‌يان نه‌داته‌وه، ئه‌وا؛ "پرۆسەی هه‌ژمارکردنەوەی دەستیی ژمارەیەکی کەمی سندوقەکانی دەنگدان، پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکان و شەرعییەتدان دەبێت بە پرۆسەی ساختەکاریی".